له کۆتایی مانگی حوزه‌یرانی 2013 دا و به بانگه‌وازی مه‌سعود به‌رزانی
زۆربه‌ی نوێنه‌رانی حزبه‌کانی کوردستانی عێراق، ترکیه، ئێران وسوریا بۆ سازدانی
"کۆنگره‌ی نه‌ته‌ویی کورد" کۆبوونه‌وه. مه‌سعود به‌رزانی له یه‌که‌مین
ووتاری خۆیدا ئامانجه‌کانی ئه‌م کۆنگره‌یه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌خاته ڕوو:
" ئامانجی سه‌ره‌کی ئێمه له‌م کۆنگره‌یه بریتیه له ئه‌وه‌ی حزبه
سیاسیه‌کانی هه‌رچوار پارچه‌که‌ی کوردستان ببین به خاوه‌ن یه‌ک ووتار و یه‌ک
ئیستراتیژی و ستراتیژیه‌ک که له‌سه‌ر
بنچینه‌ی ئاشتیخوازی و پێکه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی تر بنیات نرابێ...ئێمه
نامانه‌وێ له دژی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک وده‌ڵه‌تێکی دراوسێ ناوچه‌که ببین. ده‌ست
ڕاگه‌یشتن به‌هه‌ر ئامانجێکمان له ڕێگای چه‌که‌وه ده‌سته‌به‌ر نابێت به‌ڵکو
پێویستمان به سوڵح و ئاشتیه."
سه‌ره‌نجامی ئه‌م کۆنگره‌یه هه‌ر
له پێشه‌وه ڕۆشنه. هه‌ر له‌ده‌ست پێشکه‌ری سازمانده‌رانی کۆنگره‌که‌وه تا باڵا
ده‌ستی بێ چه‌ند وچوونی حزبه ناسێونالستیه کورده‌کانی تورکیا و عێراق له‌م
کۆنگره‌یه‌دا، تا ده‌گا به مێوانداری حزبه ده‌سه‌ڵاتده‌ره‌کانی کوردستانی عێراق،
هه‌مووی به ڕۆشنی ڕه‌وه‌ندی ڕاستڕه‌وانه و ناسێونالستی ئه‌و پێشان ده‌ده‌ن.
بڕیاره حزبه ڕه‌نگاو
ڕه‌نگه‌کانی ناسێونالستی کورد له کوردستان و له ده‌وڵه‌ته جیاجیاکانی ناوچه‌که
له‌وانه‌ش زوربه ي حزبه‌کانی کوردستانی ئێران به‌شدار ببن و به ئاماده‌بونیان مه‌شروعیه‌ت
به وان بده‌ن وبه‌هه‌موویانه‌وه ڕای بگه‌یه‌نن که "حزبه جیاجیاکانی
کورد" کۆده‌بنه‌وه تا سیاسه‌ت و په‌یامی صوڵح وسازانی خۆیان به حکومه‌ته‌کانی
ناوچه‌که و ستراتیژیه‌که‌ی خۆیان له‌پێناو
به‌ده‌ست هێنانی سه‌همی خۆیان له ده‌سه‌ڵات به‌ناوی" خه‌ڵکی کورده‌وه"
ڕابگه‌یه‌نن. له‌ڕاستیدا بڕیاره به‌رزانی و حزبه مودافیعه‌کانی ئه‌م سیاسه‌ته،
ئه‌م سیاسه‌ته بکه ن به سیاسه‌تی هه‌موو حزبه به‌شداربووه‌کان.
ئه‌مه سیاسه‌تێکه
که له‌ئێستادا پ.ک.ک له تورکیا پیاده‌ی ده‌کات. سیاسه‌تی هاوشێوه کان‌ی ئه‌وان
له سوریه دیسان ڕۆشنه، ئه‌وان له یه‌ک ساڵی ڕابردودا و له که‌ش وهه‌وای جه‌نگ
و ناجێگیری سیاسی سوریادا له ڕێکه‌وتنێکدا و هاوئاهه‌نگیه‌کی غه‌یره فه‌رمیدا له‌گه‌ڵ
ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌ددا به‌شێکی زۆری ناوچه کورد نشینه‌کانی سوریایان که‌وته ده‌ست.
حزبه ناسێونالستیه کورده‌کانی عێراق له‌سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 90ی زاینی‌دا له سایه‌ی
هێڕشی ئه‌مه‌ریکادا بۆ سه‌ر عێراق و به هۆی جه‌نگی یه‌که‌می که‌نداوه‌وه له
باکوری عێراق بوونه خاوه‌ن" حکومه‌تی ناوچه‌یی" خۆیان. حزبه
ناسێونالستیه‌کانی ئه‌م سێ وڵاته له واقعدا سیاسه‌ته کان‌ی تا ئێستای خۆیان
جارێکی تر و له‌م کۆنگره‌یه ره‌سمیه‌ت پێده‌ده‌ن. ته‌نها شوێنێک که ئه‌م په‌یامه‌ی
پێویسته له ڕێگای حزبه به‌شداربوه‌کانه‌وه له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا به پراکتیک
بکرێت و ئه‌م ستراتیژیه ( یه‌ک ستراتیژی هاو به ش) بگۆڕێت به سیاسه‌تی ئه‌وان،
کوردستانی ئێرانه. پ.ک.ک که خۆی خه‌ریکی دانوستانه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا
ده‌یه‌وێ هه‌موو حزبه‌کانی سه‌ر به‌بزووتنه‌وه‌که‌ی خۆی هه‌مان سیاسه‌تی ئه‌و
پیاده‌بکه‌ن و بگرنه به‌ر و به‌م سیاسه‌ته په‌یامی ئاشتیانه‌ی خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن
به جمهوری ئیسلامی ئێران. حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستانی عێراقیش به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیه
سیاسی وئابوریه‌کانیانه‌وه خۆیان پێویستیان به په‌یوه‌ندی دۆستانه هه‌یه له‌گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی و تورکیا دا. پێشتر پژاک وه ک
باڵی ئێرانی پ.ک.ک له دوو توێی نامه‌یکدا بۆ خامنه‌یی هه‌مان سیاسه‌تی بۆ
دانوستان وئاشتی په‌یمانی خۆی به‌وان ڕاگه‌یاندبوو. پرسیار ئه‌مه‌یه ئایا حزبه‌کانی
دیموکرات وکۆمه‌ڵه له کوردستانی ئێران ئاماده‌ن مل به‌م سیاسه‌ته بده‌ن؟
کێشه‌ی کورد‌و زوڵمی
نه‌ته‌ویی له کوردستان مه‌سه‌له‌یه‌کی واقعیه. ساڵانێکی دوور‌و درێژه خه‌ڵکی
کوردستان ڕوو به‌ڕووی زوڵم وسه‌رکوتی ده‌وڵه‌ته مه‌رکه‌زیه‌کانن و هه‌زاران که‌س
بونه‌ته قوربانی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێران، عێراق، تورکیا و سوریا. به‌ڵام ناسێونالیزمی
کورد هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی نیه به لابردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و ئازادی و
خۆشگوزه‌رانی ئه‌م خه‌ڵکه‌وه. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان بوونی خۆیان به به‌رده‌وام
بوونی ئه‌م شکافه نه‌ته‌وییه‌وه ده‌بیننه‌وه و له پێناو وه‌رگرتنی سه‌همی
خۆیان ڕۆژێک خه‌ریکی جه‌نگن له‌گه‌ڵ حکومه‌ته مه‌رکه‌زیه‌کان ڕۆژێکیش خه‌ریکی
سازان و هاوکاری ئه‌م ده‌وڵه‌تانه و ده‌وڵه‌ته‌کانی ناوچه‌که‌ن. هه‌تا له
کوردستانی عێراق که 22 ساڵه حکومه‌ت ده‌کن، بێجگه له تاقیکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی
گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری و بێمافی و هه‌ڵاواردن له‌دژی خه‌ڵک هیچیان زیاتر پێ نیه.
ئامانجی کۆنگره بۆ به‌رپاکه‌رانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد به‌رده‌وامی دان و به‌هێزکردن
و زاڵکردنی ئامانجی کۆنه‌په‌رستانه‌و بێ ئاسۆي ئه م احزابه يه و بێ سه‌رنجامبوونی باردۆخی دوای شۆڕش و ئاڵ‌و گۆڕه‌کانی سوريا
وادياره ئه م جوره ده رئه نجامه ي لي ده که ويته وه. ئه‌وان له‌لایه‌کوه ده‌یانه‌وی
به" یه‌کگرتنی حزبه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستان" پێگه‌ی
ناسێونالیزمی کورد و سازشکردنه‌کانی و به‌ده‌ست هێنانی سه‌همی زیاتر له‌ده‌سه‌ڵات
له ده‌وڵه‌ته‌کانی ناوچه‌که زیاتر بکه‌ن و له‌لایه‌کی تره‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن
خۆیان له‌به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری فراوانی کرێکاران و زه‌حه‌متکێشان که له‌ژێر باری
هه‌ژاری و نه‌بوونه‌یی و چه‌وسانه‌وه جۆره‌ها زوڵمدا له‌وانه‌ش زوڵمی نه‌ته‌ویی و
هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وییدان له په‌تای یاخی بوون‌و شۆڕش دووربخه‌نه‌وه.لابردنی
زوڵمی نه‌ته‌ویی و به‌ده‌ست هێنانی خواسته‌کانی خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ت که سه‌رباری
ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیانه که سه‌رچاوه‌که‌ی سه‌رمایه‌داری و کۆنه‌په‌رستیه، به
ناوی کورده‌وه که‌وتونه‌ته ژێر سته‌مه‌وه، خه‌باتو شۆڕش و ده‌سه‌ڵات به بێ هێچ
چه‌ند وچونێک هی ئه‌م خه‌ڵکه‌یه. ناسێونالیزمی کورد به‌ته‌واوی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م
ڕێگا واقعیه‌ی زوڵمی نه‌ته‌ویی و به‌ده‌ست هێنانی رزگاری و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵک
ڕاوه‌ستاون.
لێره‌دا ڕوو به یه‌کێ
له‌به‌شداربوانی " كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد" مه‌به‌ست
کۆمه‌ڵه( ڕێکخراوانی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێرانه) که ڕه‌وتێکی چه‌پ و
خوازیاری ڕوخانی ده‌سه‌ڵاته پێویسته چه‌ند خاڵێک بخرێته ڕوو. کۆمه‌ڵه یا
پێویسته ڕوونی کاته‌وه که له‌م کۆنگره‌یدا ئه‌یه‌وی سیاسه‌تي ناسێونالستیه‌کان
ئیفشا و بداته به‌ر ڕه‌خنه که ئه‌مه به هاوئاهه‌نگی له که ل ئه‌وان ئیمکاني
نابێ؛ یا ئه‌وه‌تا پێویسته هاوبه‌شی ئاسۆکه‌ی سه‌ر به‌همان بزووتنه‌وه
بناسێنێت.که له م حاڵه‌تدا ده‌بێ پشت بکات له ئیعتبار و ڕابردوی شۆڕشگێڕانه‌ی
خۆی. خولقێنه‌رانی ئه‌م کۆنگره‌یه به‌ڕۆشنی ڕایانگه‌یاند که ده‌یانه‌وێ به‌ده‌وری
یه‌ک ستراتیژی ویه‌ک وتاریدا بۆ بزووتنه‌وه‌که‌یان و په‌یامی ئاشتی به ده‌وڵه‌ته‌کانی
دراوسێ بده‌ن که به‌شێکه له ستراتیژی ناسیونالیستی، ئه‌م کۆنگره‌یان سازمان
داوه. سیاسه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵه تا ئێستا ئه‌وه پێشان ده‌دات که په‌یامی ئاشتی و
سازان به جمهوری ئیسلامی نادات ئیستراتیژی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ناسیونالیزمی کوردا
تا ئێستا ڕانه‌گه‌یاندوه. به‌ڵام له هه
مان کاتدا له‌جیاتی ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه و ڕه‌خنه‌ی سیاسی ئیستراتیژی له
ناسێونالسته‌کان بگري که به دوای ئامانجی کۆنه‌په‌رست‌ی خۆیانه‌وه‌ن و خولقێنه‌رانی
ئه‌م کۆنگره‌یه به فه‌رمی ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندوه، به پراکتیکی بوه‌ته
هاوڕێگای ئه‌وان.
خه‌ڵکی ئازادیخوازی
کوردستان! کرێکاران وژنانی ئازادیخواز!
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی
کورد به ڕابه‌ری مه‌سعود به‌رزانی ڕاگه‌یاندنی سازش و ڕێکه‌وتنه له‌گه‌ڵ جمهوری
ئیسلامی ئێران‌دا.ئه‌یه‌وێ بڵێ خه‌ڵکی کوردستان دوژمنایه‌تی یان له گه ل جمهوری
ئیسلامی ئێران نیه. ئه‌یه‌وێ به خه‌ڵکی کوردستان ڕابگه‌یه‌نێ که نمونه‌ی حکومه‌تی
ئاینده‌ی ئه‌وان له باشترین حاڵه‌تدا شتێکه له‌بابه‌تی بارودۆخی واقعی
کوردستانی عێراق که زۆرایه‌تی هه‌مان خه‌ڵک به ده‌ست مشتێک حاکمی دز وفاسده‌وه
به ته‌نگ هاتون و ڕۆژانه خه‌ریکی ده ر بريني ناڕه‌زایه‌تین له دژی وه‌زعی مه‌و‌جود.
مه‌سعود به‌رزانی و هاوڕێکانی ده‌یانه‌وی ڕێگای سازش له‌گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی‌دا ته‌خت
بکه‌ن. ئه‌م سیاسه‌ته به‌ته‌واه‌وه‌تی راستڕه‌وانه و کۆنه‌په‌رستانه‌یه له‌دژی
به‌رژه‌وه‌ندیکانی خه‌ڵکی کوردستانه. پێویسته خه‌لکی کوردستان له‌دژی بوه‌ستنه‌وه
ئیجازه نه‌ده‌ن بچوکترین که‌لێن بکه‌ویته خه‌باتیانوه له خه‌باتیاندا بۆ
ڕوخانی جمهوری ئیسلامی ئێران.
ڕێگا چاره‌ی خه‌ڵکی
کورد و پێچانه‌وه‌ی زوڵمی نه‌ته‌وه‌یی له کوردستان له‌ڕێگای سازشه‌وه له‌گه‌ڵ
جمهوری ئیسلامی ئێران و به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حزبه ناسێونالستیه کوردیه‌کانه‌وه
که بڕیار وایه ببن به خاوه‌نی یه‌ک وتار و یه‌ک ستراتیژی بۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌هم
له ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ حکومه‌تی مه‌رکه‌زی تێ ناپه‌ڕێت. کرێکاران و خه‌ڵکی
کوردستان که هاوشان و هاوڕێگای هه‌موو خه‌ڵکی ئێرانن و که له حاڵی خه‌بات و
کێشمه کێشدان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئیسلامی سه‌رمایه‌داران، پێویسته به‌هه‌مان خه‌بات
درێژه بدرێت تا به‌رپاکردنی شۆڕشی سه‌راسه‌ری و روخاندني ته‌واوه‌تی جمهوری
ئیسلامی. رێگا چاره‌ی خه‌ڵکی کوردستان و کرێکاران و کۆمۆنیسته‌کان بۆ لابردنی
زوڵمی نه‌ته‌ویی و هه‌ر زوڵمێک و هه‌ڵاواردنێکی تر له کۆمه‌ڵگه‌دا ته‌نها به شۆڕش و سه‌رنگونکردنی جمهوری
ئیسلامی و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له ڕێگای شوراکانه‌وه ئیمکانی هه‌یه.
هه‌ر سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌کی تر که بیه‌وی مه‌سه‌له‌ی ڕوخانی جمهوری ئیسلامی
ئێران که‌م ڕه‌نگ بکاته‌وه و له به‌رنامه ده‌ری بهێنێ سیاسه‌تێکی دژی خه‌ڵکی
و به هاوئاهه‌نگی کردن له‌گه‌ڵ جمهوری
ئیسلامی ئێران ده‌ژمێرێت. حکومه‌تیک به
درێژای ده‌سه‌ڵاتداریتی ئه‌و له هیچ تاوانێک له‌دژی خه‌ڵکی کوردستان و گشت خه‌ڵکی
ئێران ده‌ستی نه‌پاراستوه ، قابیلی دانوستان و ئاشتی و سازش نیه.
حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێ که کرێکاران و خه‌ڵکی کوردستانی ئێران که بۆ سێ ده‌یه
سه‌رکوت و تاوانه‌کانی حکومه‌تی ئیسلامیان به ئێسک و پروسکه‌وه تاقیکردوه‌ته‌وه.
ئاماده نین بچنه ژێر باری ئه‌م پیلانانه‌وه. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و خه‌باتی
ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و به‌تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری هه‌وڵه کۆنه‌په‌ره
ستي و و دژی خه‌ڵکیه‌کان به له‌به‌رچاوگرتنی سه‌نگ وتوانایی چه‌پ و کۆمۆنیزم له
کوردستانی ئێران و له فه‌زای خه‌باتی سه‌رنگونی
که باڵی كێشاوه به‌سه‌ر هه‌موو ئێران‌دا ئه‌م نه‌قشه‌یه داده‌شۆری و هه‌وڵی
ناسێونالسته‌کان بۆ گونجاندنی سازش و له‌یه‌ک نزیک بونه‌وه له‌گه‌ڵ جمهوری
ئیسلامدا ده‌کاته که‌ره‌سه‌یه‌ک بۆ بي ئعتيبار کردني هه‌رچی زیاتری ئه‌م حزبا‌نه.
بژی
خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵک بۆ ڕوخانی جمهوری ئیسلامی
کۆمیته‌ی
کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران
29
ته‌موزی 2013
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر